بارسێلۆنا به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی سوارێزدا ده‌گه‌ڕێت

بارسێلۆنای ئیسپانی پلانی داڕشتووه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردن یا دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌كی باش بۆ شوێنی لویس سوارێزی ئۆرگوای، كه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ 32 ساڵ، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ لیستێكی ئاماده‌كردوو تا هاوینی داهاتوو یه‌كێك له‌وانه‌ بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره‌، رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بارسا هه‌وڵیان بۆده‌دات.

رۆژنامه‌ی دۆن بالۆن، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 11 فێبرایه‌ری 2019، ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی راگه‌یاند، كه‌ بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بیانكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی سوارێز، تیمۆ ڤێرنه‌ری هێرشبه‌ری لایبزیگ، لۆكا یۆڤیچی سڕبی گۆڵكاری ئێستای بۆندزلیگا، كه‌ له‌ فڕانكفۆرت یاریی ده‌كات، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ له‌لیڤه‌رپوول، وه‌ كریستۆف بیاتیك له‌ میلان، دواین بژارده‌شیان سه‌رخستنی دوو یاریزانی لاوی تیپه‌كه‌یانه‌ بۆ ریزی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌، ئه‌وانیش رافا میۆجێكا و ئابێل رۆیز، كه‌ چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن تا له‌ ریزی تیپی یه‌كه‌م یاریی بكه‌ن.

لویس سوارێزی ئۆرگوای له‌ 2014 له‌ لیڤه‌رپوول به‌ 81ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ بارسێلۆنا، ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ لالیگا له‌ 22 یاریی 15 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و 5 ئاسیستیشی هه‌یه‌.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close