ڕۆناڵدۆ داوای محەمەد سەلاح دەکات

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی لەسەر داوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بایەخ بەکڕینی محەمەد سەلاح دەدات و بە نیازە گرێبەستێمی گەورە پێشکەش بە یاریزانە میسرییەکە بکات.

ڕۆژنامەی (زا گاردیان)ی بەریتانی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە، کە یانەی یۆڤێنتۆس بەنیازە بری 175 ملیۆن پاوەن بۆ کڕینی محەمەد سەلاح ئامادەبکات و بیکاتە دووەمین گرانبەهاترین یاریزانی جیهان، بەپێی هەواڵەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵکاری ئێستای یۆڤی داوای هێنانی سەلاحی لە یانەکە کردوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی خانمە پیرەکە بکات.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە دابەزینی ئاستی دیبالا و ئەگەری فرۆشتنی لە هاوینی داهاتوو هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ ئەوەی یۆڤێنتۆس بتوانێت بە کڕینی یاریزانێکی ئاست بەرزی وەک سەلاح قەرەبووی دیبالا بکاتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close