بە وێنە.. هاندەرێک لە یارییەکەی یۆڤێنتۆس دێتە نێو یاریگا و لاسایی ڕۆناڵدۆ دەکاتەوە

لە گێمی دووەمی یارییەکەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر یانەی ساسۆلۆ لە میانەی یارییەکانی سێریا ئەی ئیتالیا، هاندەرێکی نیمچە ڕووتی سەرسام بە رۆناڵدۆ دێتە نێو یاریگا و لاسایی جووڵەکەی دۆن دەکاتەوە کاتێک کە گۆڵ تۆمار دەکات.

ڕووداوەکە لە گێمی دووەمی ئەو یارییە ڕوودەدات کە تێیدا ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی یۆڤی بە لێدانێکی سەر تۆمار دەکات، ڕووداوەکە لەکاتێکدایە کە هاندەرێکی نیمچە ڕووت خۆی لە پیاوەکانی پۆلیسی نێو یاریگا دەدزێتەوە و دێیتە نێو یاریگا و یەکسەر بۆلای ڕۆناڵدۆ جووڵە بەناوبانگەکەی دۆن دەکاتەوە کاتێک گۆڵ تۆمار دەکات و ڕۆناڵدۆش سەرەتا بە هاندەرکە شۆک دەبێت، بەڵام دوای چەند چرکەیەک دەست لەسەر شانی هاندەرەکە دادەنێت و باوەشی بۆ دەکاتەوە تا پیاوانی پۆلیسی یاریگا دێن و هاندەرە سەرشێتەکە دوور دەخەنەوە.

ئاشکرایە کەیارییەکەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر ساسۆلۆ بە ئەنجامی 3-0 بۆ بەرژەوەندی یۆڤی کۆتاییهات و بەمەش یانەی خانمە پیرەکە هەر بەجیاوازییەکی زۆرەوە لە پیشەنگی ڕیزبەندی سێریا ئەی مایەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close