ریال مەدرید دەتوانێت نازناوی سەدە بەدەست بهێنێت؟

دوای گەڕانەوەی ریال مەدرید بۆ سەر ئەنجامە باشەکانی لە ژێر سەرپەرشتی سانتیاگۆ سۆلاری، ئێستا هیوای هاندەرانی ریال مەدرید بە یانەکەیان زیاتر بووە و چاوەڕێی دەستکەوت و نازناو لە یانەکەیان دەکەن.

ئێستا ریال مەدرید لە لالیگا پلەی دووەمە و تەنیا شەش خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە و هیوای زیندوو بووەتەوە، لە جامی شای ئیسپانیاش لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ بارسێلۆنا یەکسان بوو، لە چامپیۆنزلیگیش رۆژی چوارشەممە لە قۆناخی 16 رووبەڕووی ئەیاکس ئامستەردام دەبێتەوە.

ریال مەدرید سێ ساڵە لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنێت، پێشتر تەنیا ریال مەدرید لە دەستپێکی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە 1956 تاکو 1960 پێنج نازناوی لەسەریەکی بەدەستهێناوە، دواتر ئەیاکس ئامستەردام و بایرن میونشن توانیویانە سێ ساڵ لەسەر یەک جامەکە بەدەست بهێنن و ئێستاش ریال مەدرید دەیەوێت ئەم ریکۆردە بشکێنێتەوە و چوارم جار نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

ئەیاکس ئامستەردام لە ساڵانی 1971, 1972, 1973 سێ ساڵ لەسەر یەک چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و دواتر بایرن میونشن لە ساڵانی 1974, 1975, 1976 سێ ساڵ لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستهێنا.

سۆلاری لە وەڵامی ئەوەی ئایا ریال مەدرید دەتوانێت دەستکەوتی سەدە بەدەست بهێنێت و بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، گوتی هیچ شتێک ئەستەم نییە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close