مێسی خراپترین یاریزانی یاریی ئاتلێتیک بلباو و بارسێلۆنا بوو!

گەرچی لە یاریی بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباو رەخنەیەکی زۆر لە ئارتۆرۆ ڤیدال و فیلیپ کۆتینهۆ گیرا، بەڵام لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی خراپترین ئاستی پێشکەشکرد.
دوای ئەو پێکانەی بەرامبەر ڤاڵێنسیا تووشی بوو، مێسی لە یاریی کلاسیکۆ چەند خولەکێک یاریی کرد، لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباویش لە سەرەتاوە بەشدار بوو، بەڵام لە یارییەکەدا ونبوو، نەیتوانی بردنەوە بۆ بارسێلۆنا بەدەست بهێنێت و بە گۆڵێک یەکسانبوون.
مێسی لە یاریی بەرامبەر بلباو تاکە یاریزان بوو 15 پاسی هەڵەی دا، تاکە یاریزانیش بوو 28 جار تۆپی لەدەست دا، لیۆ چوار جاریش شکستیهێنا لەوەی یاریزانانی بلباو ببڕێت.
دوای یارییەکە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی رەتیکردەوە لیۆ بۆ یارییەکە ئامادە نەبوو بێت و گوتی، مێسی لە رووی توانای جەستەییەوە بە تەواوەتی بۆ یارییەکە ئامادە بوو.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close