ڕاکیتیچ بارسێلۆنا لە ریال مەدرید ناترسێت

دوای ئەوەی بارسێلۆنا دوو خاڵی گرنگی بە یەکسانبوون بەرانبەر یانەی بلباو لەیارگای (سان مامیس) لەکیسدا، ئیڤان ڕاکیتیچ ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە یانەکەی هیچ ترسێکی لە یانەی ریال مەدرید نییە.

ڕاکیتیچ لە چەند لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی(ماڕکا)ی مەدریدی گوتی” یارییمان بەرانبەر بلباو وەکو یارییەکانی پێشوو لەگەڵ ئەو یانەیە یەکجار سەخت بوو، بلباو یانەیەکی قورسە، لەو یارییەش ئەوان هەموو بۆشاییەکانیان کەم کردەوە یاریمان زەحمەت بوو، بەڵام لەکۆتایی خالێکمان لە یاریگایەکی سەخت دەستەبەرکرد.

دەربارەی ڕیال مەدرید و گڕ گرتنی لیگا بەهۆی کەمبوونەوەی خاڵەکانی نێوان ریال و بارسا بۆ 6 خاڵ، ڕاکیتیچ گوتی” ئێمە لە بارسێلۆنا بیری خۆمان بە یانەکانی دیکە سەرقاڵ ناکەین، تەنها بیر لە خۆمان دەکەینەوە، ڕێزمان هەیە بۆ ریال و ئاتلەتیکۆ مەدرید بەڵام ئێمە لە هیچ یانەیەک ناترسین و هەر لە پێشەنگین و بە ئاستێکی باش یاری دەکەین و دەبێت لەسەر ئەوەش بەردەوام بین.

جێی ئاماژەیە، ئەم هەفتەیە بە قازانجی ریال مەدرید کۆتاییهات، کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئاتلەتکیۆ مەدریدی ڕکابەری بردەوە و هاتە دووەمی ڕیزبەندی، لە کاتێکدا یانیە بارسێلۆنا و سێڤییا نەیانتوانی سەرکەوتن تۆمار بکەن و یەکسانبوون، بەمەش جیازازی خاڵەکانی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا بۆ 6 کەم بووەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close