سعوودیە بەڵێنی دروستکردنی یاریگایەکی زەبلاح بۆ عێراق بەجێ دەگەیەنێت

بە مەبەستی دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە دروستکردنی یاریگایەکی زەبەلاح کە شوێنی زیاتر لە 120 هەزار هاندەر ببێتەوە، شاندێکی باڵای سعوودیە گەیشتە عێڕاق.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان شاندێکی ئاست بەرزی سعوودیە کە لە چەند وەزیرێک پێکهاتوە گەیشتە بەغدا بۆ ئەوەی شوێنی ئەو یاریگایە دیاری بکەن کە وەکو دیارییەکی شای سعوودیە بۆ عێراق لە بەغدای پایتەخت دروست دەکرێت، شاندەکە لە وەزیری دارایی و چەند وەزیر و بەرپرسێک پێکهاتبوو، تێیدا دانیشتنیان لەگەڵ لایەنی عێراقی ئەنجامدا بۆ ئەوەی شێواز و شوێن و کاتی دەستپێکردنی کارەکانی ئەو یاریگایە دیاری بکەن کە یەکێک لە گەورەترین یاریگاکانی جیهان دەبێت و بڕیارە شوێنی 120 هەزار هاندەری تێدا ببێتەوە.

ئاشکرایە کە شای سعوودیە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەش لە بەسرە کە لەوێ هەڵبژاردەی سعوودیە پێشوزاییەکی گەرمی لێکرا، بڕیاری دا یاریگایەکی گەورە بە دیاری پێشکەش بە عێراق بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close