سۆلاری قسه‌ی له‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی ناوبژیوان ڤار كرد

سانتیاگۆ سۆلاری دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا تیشكی خسته‌ سه‌ر  ئاست و ئه‌نجامی یارییه‌كان، وه‌ هۆكاری بردنه‌وه‌كانیشی خسته‌ڕوو، پاشاكان توانیان له‌ دێربی مه‌درید به‌ (3-1) له‌ ئاتلێتیكۆ ی دراوسێی بباته‌وه‌.

راهێنه‌ره‌كه‌ی مێرێنگێ وتی: یاریزانه‌كانم په‌یوه‌ستن به‌ پۆشینی درێسی یانه‌كه‌، هه‌موو یارییه‌ك هه‌وڵی بردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یكی زۆر باش ململانێ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ دڵخۆشین به‌و بردنه‌وه‌یه‌، پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ كار كردن، وه‌ له‌هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌جه‌نگین ئه‌وه‌ مێژووی ریال مه‌دریده‌.

سۆلاری ده‌رباره‌ی سیسته‌می ڤار و بریاره‌كانی ئه‌مڕۆ وتی: ئێمه‌ وه‌ك راهێنه‌ر له‌ شاشه‌كان رووداوه‌كان نابینین، ته‌نها ناوبژیوان بڕیار ده‌دات و ئێمه‌ش رازی ده‌بین به‌ بڕیاره‌كه‌، سۆلاری له‌ كۆتایی دا له‌سه‌ر ریگۆلین و ڤینسیۆس وتیشی، ڤینیسیۆس وه‌ك منداڵ وایه‌ و به‌رده‌وام له‌ گه‌وه‌ركان فێری شت ده‌بێت، به‌ڵام ریگۆلین نمونه‌یه‌ بۆ هه‌موو یاریزانانی قۆتابخانه‌ی ریال مه‌درید و لاوان.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close