یانەی نانت هەڵوێستی خۆی لەبارەی سالا ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی بەفەرمی هەواڵی مردنی ئیمیلیانۆ سالا راگەیێندرا و دوای ئەوەش یانەی نانت بریاریی دا کە درێسی ژمارە 9لە ریزی یانەکەی لاببات وەک وەفایەک بۆ ئەو یاریزانە، بەڵام ئەمڕۆ یانەکە پێچەوانەی هەواڵی پێشووی هەواڵێکی تری بلاوکردەوە لە بارەی ژمارە 9درێسی یانەکەیان.

سەرچاوەیەک لە نێو یانە فرەنسەکە بلاویکردەوە، کە لادانی درێسی ژمارە 9 لە یانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی دەبێت، نەک بەیەکجاری ئەو ژمارەیە لە ریزی یانەکەیان رەشبکرێتەوە و ئاماژەشی بەوە کردووە کە ماوەی لادانی ژمارەکەی سالا لە نێوان 5 بۆ 10ساڵ دەبێت.

واڵدێرما کیتا، سەرۆکی یانەکە لە بەیاننامەیێکی فەرمی دوای ئەوە هەواڵی مردنی سالا راگەیێندرا، بلاوکردەوە کە درێسی ژمارە 9ی سالا لادەبات لە ریزی یانەکەی، بەڵام ئەمڕۆ پێچەوانەی قسەکانی ئەو سەرۆکە، ئەو ژمارەیە بۆ هەتا هەتایە لە نانت لانابردرێت.

هەواڵی پێشووی یانەی نانت کە بڵاویان کردبووە ئەو ژمارەیە بۆ هەتا هەتایە لادەدەن

http://yariga.basnews.com/browse/251679

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close