گرانترین یاریزانی دێربی مه‌درید نرخه‌كه‌ی چه‌نده‌؟

ئه‌مڕۆ یه‌كشمه‌مه‌ له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له‌ گه‌ڕی 23 یارییه‌كان ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌، هه‌ردوولا هه‌وڵی بردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن تا به‌ ته‌نها له‌ خانه‌ی دووه‌م بمێنه‌وه‌.

پێگه‌ی ترانس فێر ماركێت، نرخی یاریزانه‌ گران به‌ها كان و دوو تیپه‌كه‌ی ئه‌م یارییه‌ی  بڵاو كردۆته‌وه‌، ئاتلێتیكۆ نرخی 905 ملیۆن یۆرۆیه‌ و به‌دوای ریال مه‌دریده‌وه‌یه‌، كه‌ نرخه‌كه‌ی 973.8 ملیۆن یۆرۆیه‌، له‌ نێو یاریزانه‌كانیش ئه‌نتوان گریزمان گرانترین یاریزانه‌ به‌ 150 ملیۆن یۆرۆیه‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی و پله‌ی سێیه‌می تۆپی زێڕین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ یاریزان سائوول نیگیز به‌ 90 ملیۆن یۆرۆ، له‌ پله‌ی دووه‌م دێت، كه‌ نرخه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ یاریزانان گاریز به‌یل و تۆنی كرووس و ماركۆ ئاسێنسیۆ و رافایل ڤاران.

ئیسكۆ نرخی له‌ 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زیوه‌، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌م دوایانه‌ له‌گه‌ڵ سۆلاری روویانداوه‌، وه‌ یاریزانان كۆكی و كاسیمێرۆ و مارسێلۆ نرخی گواستنه‌وه‌یان له‌ بازه‌ڕه‌كانی جیهانی 70 ملیۆن یۆرۆیه‌.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close