بە ڤیدیۆ..نێیمار لەئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی لەگەڵ دانی ئالڤیش و مباپی سەمادەکات

وێرای ئەوەی نێیمار جۆنیۆر پێکانی هەیە و ناتوانی لەسەر قاچەکانی بوەستێت بەڵام لە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی زۆر جیاواز دەردەکەوێت و بە سەماکردن و گۆڕانی گوتن لەگەڵ هاوڕێیانی کاتێکی خۆش بەسەر دەبات.

نێیمار جۆنیۆر کە لە یاری ستارسبۆرگ تووشی پێکانێکی سەخت هات، بە بەشداری چەندین ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی کە زۆربەیان یاریزانانی پاریس سان جێرمان بوون کە تەنانەت تۆخێلی ڕاهێنەریش ئامادەبوو، ئاهەنگێکی گەورەی بە بۆنەی رۆژی لەدایک بوونی خۆی سازکرد و چەندین گۆرانیبێژی ناسراویشی بانگهێشت کردبوو، لەو گرتە ڤیدیۆییەشدا نێیمار بەدڵخۆشی دەردەکەوێت کاتێک لەگەڵ مباپی و دانی ئالڤیش سەما دەکات و گۆرانی دەڵێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close