سوارێز باسی په‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی ده‌كات
لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرگوای و بارسێلۆنا، باسی شوێنگره‌وه‌ی خۆی ده‌كات له بارسێلۆنا، ته‌مه‌نی ئه‌م گۆڵكاره 32 ساڵه بۆیه بارسا به‌دوای باشترین شوێنگره‌وه ده‌گه‌ڕێت، تا بیكاته جێگره‌وه‌ی سوارێز.
سوارێز ئاشكرای كردووه، سه‌باره‌ت به پركردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و له یارسا ئاسانه، چونكه باشترین هێرشبه‌ركانی جیهان ئاره‌زووی یاری كردن ده‌كه‌ن له بارسێلۆنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارسا باشترین یانه‌ی جیهانه.
سوارێز ده‌رباره‌ی مێسی وتیشی: باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه هیچ گومانی تێدانییه، په‌یوه‌ندی من و لیۆ له تۆپی پێ گه‌وره‌تره.
هێرشبه‌ره ئۆرگوایه‌كه ده‌رباره‌ی كۆتینیۆ ره‌خنه‌ی له راگه‌یاندكاران و هانده‌ران گرت و گوتی: كۆتینیۆ یارێزانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له لایه‌ن راگه‌یاندن و میدیاكاران به باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
سوارێز له 2014 له لێڤه‌رپوول به بڕی 81 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له كۆی 20 یاریی 15 گۆڵی كردووه و 5 ئاسیستی هه‌یه، له 2021 گربه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
لويس سواريز : ميسي الافضل في التاريخ لا شك بذلك .. علاقتي معه أكبر من مسألة رياضه pic.twitter.com/KMmuAIrqvu
— شبكة برشلونة العربية | ForçaBarça (@forcabarca_ar) February 1, 2019