ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی پێکان بەرانبەر قەتەر یاری ناکات

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەستێرەیەکی هێڵی هێرشبردنی تیپەکە بەهۆی پێکان ناتوانێت لە یاری سبەی لەمیانی قۆناخی 16ی جامی ئاسیا بەرانبەر هەڵبژاردەی قەتەر یاری بکات.

لەم بارەیەوە پزیشکی هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند کە یاریزان (ئەحمەد یاسین) هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی پێکانێک لە ماسوولکەی ڕانی ئەگەری بەهێزی هەیە لە یاری سبەی لە قۆناخی 16ی جامي ئاسیا بەرانبەر قەتەر یاری نەکات، بەگوێرەی قسەکانی پزیشکەکە یاسین بەهۆی کەمی مادەی کالسیۆم لە مەشقەکان تووشی پێکانێک لە ماسوولکەکانی هاتوە، کە ئەویش بەهۆی فشاری زۆرەوە بووە، بۆیە ڕەنگە بەلانی کەم بۆ چەند ڕۆژێک لە یاریکردن داببڕێت، سەرچاوەکە گوتیشی کە پشکنینی دیکە ئەمڕۆ بۆ ئەحمەد یاسین دەکرێت لە پێکانەکەی زیاتر بکۆڵدرێتەوە، بەڵام بەشداری کردنی بەرانبەر قەتەر زۆر ئەستەمە.

ئەحمەد یاسین کە یاریزانێکی کوردە لە هەر سێ یاری ڕابردوو بەرانبەر ڤێتنام و یەمەن و ئێران لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداری کرد و ئاستێکی بەرزیشی پێکەشکرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close