ڕۆژنامەنووسێک بە پرسیارێکی سەیر شاراپۆڤا تووڕە دەکات

لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەی ماریا شاراپۆڤا بەرانبەر ئاشلی بارتی ئوستڕالی لە میانەی پاڵەوانێتی کراویە ئوستڕالیا، ڕۆژنامەنووسێک بە پرسیارێکی شەرمەزارکەر شاراپۆڤای کچە یاریزانی ڕووسیا دەخاتە بارێکی ناخۆشە و تووڕەی دەکات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاویکردوەتەوە کە شارابۆڤا کاتێک چاوەرێی پرسیاری لەسەر هۆکاری دۆڕاندنی بەرانبەر کچە یاریزانە ئوستڕالییەکە لەو ڕۆژنامەنووسە دەکرد، ئەو بە پرسیارکردن لەسەر هۆکاری مانەوەی بۆ زیاتر لە 7 خولەک لە (توالێت) لە کاتی تایبەت بە (توالێت برێک) کچە یاریزانە ڕووسیە جوانەکەی شەرمەزار کرد و خستیە بارودۆخێکی ناخۆشەوە، شاراپۆڤا بەو پرسیارە شۆک دەبێت و بە تووڕەیەوە بە رۆژنامەنووسەکە دەڵێت ” دەتەوێت چ وەڵامێکت لەسەر ئەو پرسیارە بدەمەوە !” .

ئینجا ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت ” تەنها دەمەوێت ڕاستییەکە بزانم، ئایا ئەو درەنگ هاتنە دەرەوەت لە توالێت و فیکەی ناڕەزایی ئامادەبووان هۆکاری دۆڕاندت نەبوو لەو یارییە”.
ئینجا شاراپۆڤا لەکۆتاییدا بەڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت” پێم وایە شتێکی زۆر بێ مانایە تۆ پرسیاری لەو شێوەیە بکەیت”.

ئاشکرایە کە شاراپۆڤا بە شکستخواردن بەرانبەر ئاشلی پارتی بە دوو کۆمەڵە بەرانبەر بەیەک ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی ئوستڕالیای کراوە کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close