هۆکاری دابەزینی ئاستی ماڕسیلۆ ئاشکرا کرا

بەشداریکردنی مارسیلۆی بەڕازیلی لە یارییەکانی ئەم دواییەی ریال مەدرید بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریزانەکە کەمبوەتەوە، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیش هۆکاری ئەوەی بۆ خوێنەرانی ئاشکرا کردوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە هۆکاری دابەزینی ئاستی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئەوەیە کە ئەو یاریزانە لە ماوەیەکی کورتدا 5 کیلۆی لە کێشی زیادکردوە، سۆلاری راهێنەریش ئاگاداری ئەوەیە، بۆیە لە پرێس کۆنفرانسەکان خۆی لە باسکردنی ئەو بابەتە دەدزێتەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە یاریزانەکە هەوڵ دەدات کێشەکە چارەسەر بکات تا لەگەڵ یانەکەی گرفت دروست نەبێت، هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە زیادبوونی کێشی ماڕسیلۆ وای لە سۆلاری ڕاهێنەر کردوە کە لە چەند یارییەک پشتی پێ نەبەستێت.

ئاشکرایە کە ماڕسیلۆ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی (ڕیگیلۆن)ی بورگریکاری چەپی لاوی ریال مەدرید لە یارییەکانی ئەم دواییەی یانەی شاهانە پێشکەشی دەکات، پێگەی کەوتوەتە مەترسییەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close