هۆکاری بێدەنگی مۆرینیۆ بەرانبەر توانج و ڕەخنەکانی پۆگبا و هاورێیانی ئاشکراکرا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی هۆکاری بێ دەنگی خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پێشووی مانچێستەر یۆنایتدی بەرانبەر توانج و ڕەخنە توندەکانی پۆگبا و بەشێک لە ئەستێرەکانی شەیتانە سوورەکانی ئاشکراکرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە هۆکاری بێ دەنگی خۆزێ مۆرنیۆ بەرانبەر ئەو هەموو ڕەخنە و توانجانەی لە لایەن پۆل پۆگبا و چەند ئەستێرەیەکی مانچێستەر یۆنایتد ئەنجامدراوە، بڕگەیەکە لە گرێبەستی ڕێکەوتن لەسەر رۆیشتنی لە یانەکە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە (مۆرینیۆ) دوای ئەوەی 17 ملیۆن یۆرۆی وەک قەرەبوو پێدراوە، لە بڕگەیەک واژۆی کردوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک باسی نهێنییەکانی لادانی لەپۆستەکەی بکات و نابێت هیچ قسەیەکی خراپ لەسەر یانەکە بکات، دوای ئەوەی ماڵئاوایی دەکات.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ بەم دواییە بێ دەنگی پیشاندا بەرانبەر لێدوان و توانجەکانی پۆل پۆگبا کە بە ئاشکرا خۆشحاڵی خۆی بە ڕۆیشتنی مۆرینیۆ دەربڕیوە و هەروەها چەند یاریزانێکی دیکەش هەستی خراپی خۆیان بەرانبەر مۆرینیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاندبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close