ئیبراهیمۆڤیچ رەخنە تووند لە گواستنەوەی کریستیانۆ بۆ یۆڤێنتۆس دەگرێت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیج، یاریزانی سویدی و پێشوی یانەکانی یۆڤێنتۆس، بارسێڵۆنای ئیسپانی و چەندین یانەی تری ئەوروپا و ئێستای یانەی لۆس ئەنجڵۆس گالاکسی ئەمریکی، رەخنەی لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس گرتووە و بەم قسانەشی هەراێکی گەورەی ناوەتەوە.

ئیبراهیمۆڤیچ گوتوویەتی: نازانم بۆچی کریستیانۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس نەکردووە و بە تایبەت کاتێک ئەو یانەیە لە پلە دوو (سێریا بی) ئیتاڵی یاریی دەکرد، هەروەها باسی خۆی دەکات و دەڵێت: من لەکاتێک هاتمە یۆڤێنتۆس کە لەوپەری ئاستب بەریزم دابووم و یانەکەش لە پلە دوو یاریی دەکرد، کەچی کریستیانۆ ئێستا پەیوەندی بە بیانکۆنێری کردووە کە یانەکە لەو پەری ئاست بەرزی دایە.

ئێبرا لە کۆتاییدا گوتوویەتی، کە گواستنەوەی یاریزانێک بۆ تیپێک ئەگەر پلە دووشبێت ئەوا دەبێت یاریزانەکە سەرکردایەتی تیپەکە بکەی و بەرەنگاری هەموو پێشهاتە ناخۆشەکان ببێتەوە و ئەم گواستنەوەیە سەرنج راکێشە بۆ بەرژەوەندییە نەک بۆ خزمەت کرد چونکە ئێستا یانکە لە هیج باروودۆخێک خراپ نییە و لەو پەری ئاست بەرزی دایە و ئیبراهیمۆڤیچ وتی نابێت کە رەخنە لەمن بگریرێت کە یانەکەم جێهێشتووە.

زلاتان کە ئێستا تەمەنی 37ساڵە، لە ساڵەکانی 2004 بۆ 2006 لە یانەی یۆڤێنتۆس یاریی کردووە و توانیویەتی لە 70یاریی  23 گۆڵ تۆمار بکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close