ڤیدیۆ: کاتی گەرانەوەی کەریم بنزیما بۆ یاریگاکان ئاشکرا کرا

دوای ئەوەی کەریم بنزیما، لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی ریال بیتیس توشی پێکان هات و پەنجەی بچوکی دەستی راستی شکا، ئەمرۆ دوای پشکنینە پزیشکیەکان کاتی گەرانەوەی کەریم ئاشکرا کرا.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید بلاوی کردووەتەوە کە کەریم بنزیما بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیگانێس لە جامی شا بێبەشدەبێت و ناتوانێت بەشداری بکات بەلام بۆ یاریی سێڤییا لە لالیگای ئیسپانی دەگەرێتەوە کەوا برایارە لە 19ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

کەریم بنزیما لە خولەکی 44یارییەکە دوای بەرکەوتنی لەگەڵ مارک بارترا توشی پێکان هات و سانتیاگۆ سۆلاری لە شووێنێ کەریم گۆنزاڵێسی لاوی هێنا نێو یاریگا.

ڤیدیۆی توشبوونی بنزیما بە پێکان

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close