ڤیدیۆ: یاریزانێکی ریال مەدرید جوێن بە بارترا دەدات

لە یاریی دوێنێ یەک شەممەی نێوان ریال مەدرید و ریال بیتیس، ڤینیسیۆس جۆنیۆری لاو و یاریزانی یانەی ریال مەدرید قسەی ناشیاوی بە مارک باترای بەرگریکاری پێشوی یانەی بارسێڵۆنا و ئێستای یانەی ریال بیتیس گوتووە.

بارترا بۆ رۆژانمەی (مارکا)ی ئیسپانی، باسی ئەو دەمەقاڵێیەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆسی کردووە و گوتوویەتی کە یاریزانەکەی ریال مەدرید 3جار قسەی ناشیاوی ئاراستەی من کردووە و بە منی گووت (کە تۆ کوری دایکێکی سۆزانی)، رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەگەر بێتو ئەم تۆمەتانە راست بن، ئەوا جۆنیۆر سزایێکی قورس وەردەگرێت.

ریال مەدرید لەو یارییە کە لە نێو یاریگای بینیتۆ ڤیلامارینی تایبەت بە یانەی ریال بیتیس ئەنجامدرا، توانی سەرکەوتن تۆمار بکات بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک و هاتە پلەی چوارەم بە 33خاڵ و یانەی  بیتیس لە پلەی حەوتەمە بە 26خاڵ.

ڤیدیۆی دەمەقاڵێکەی نێوان ڤینیسیۆس و بارترا

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close