کلۆپ هەڵەیەکی گەورەی خۆی بەرانبەر سادیۆ مانی ئاشکرا دەکات

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا (یۆرگین کلۆپ) ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول دانی بەوەدا نا کە پێشتر هەڵەیەکی گەورەی کردوە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئاستی سادیۆ مانی هێرشبەری یانەکە و بەڵام دواتر هەڵەکەی ڕاستکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە کلۆپ بە ماڵپەڕی (لیڤەرپوول ئیکۆ) دەڵێت” کاتێک ڕاهێنەری بڕوسیا دۆڕتمۆند بووم، لە دوای ئۆلۆمپیاتی لەندەن یەکێک لە گەورەترین هەڵەکانی ژیانمی وەرزشیم ئەنجامدا بەوەی کە گرێبەستم لەگەڵ سادیۆ مانی ئەستێرەی ئێستای یانەکەم ڕەت کردەوە، ئەو ساتە لە نووسینگەی خۆم مانی لەگەڵ مانی قسەم کرد و ئەو پێی خۆش بوو لەگەڵ ئێمە یاری بکات، بەڵام من متمانەم پێ نەکرد و پێم وابوو (مانی) ناتوانێت شتێک بۆ یانەکە بکات، لەوەش هەڵە بووم، دواتر یاریزانەکە چوو بۆ یانەی ساوسهامبتۆن لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر ڕۆناڵد کۆمانی هۆڵەندی یاریدەکرد، تا ساڵی 2016 لەگەڵ لیڤەرپوول ئەو کات هەل گونجاو هەبوو بتوانم یاریزانەکە بەدەست بهێنمەوە، بۆیە توانیم هەڵەی خۆم ڕاست بکەمەوە و گرێبەست لەگەڵ سادیۆ مانی واژۆ بکەم، ئەو یاریزانێکی زۆر نایابە هیوادارم بەیەکەوە بۆ ماوەیەکی درێژ شتی باش بۆ تیپەکە ئەنجام بدەین.

سادیۆ مانی کە تەمەنی 26 ساڵە لە خانەوادەیەکی هەژاری سەنیگالی پەروەردە بووە و دواتر بۆ ئەوروپا کۆچیان کردوە و لەوێش توانی ئاستی خۆی دەربخات و لەگەڵ چەندین یانەی ئەوروپی یاری بکات، لەوساتەش یەکێکە لە گۆڵکارە بەتواناکانی لیڤەرپوول و لەگەڵ سەلاح و فیڕمینیۆ بە سێگۆشەی تۆقێنەری ڕێدز ناسراون.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close