ڤیدیۆ: یۆڤێنتۆس گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا

یۆڤێنتۆس لە قۆناخی شازدەی جامی ئیتاڵیا نێو یاریگای ریناتۆ دیلارێی تایبەت بە یانەی بۆڵۆنیا روو بەڕووی ئەو یانەیەی بوویەوە و یارییەکەشی ڵێ بردەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر.

یۆڤی تا رادەیەک بە پێکهاتەیەکی یەدەگ و بە بێ کریستیانۆ، دیابالا و مانزۆکیچ هاتە نێو یاریگا و هەر لە سەرەتایی یارییکە و لە خولەکی 9فدریکۆ بێرناردێسچی، گۆڵی یەکەمی یۆڤی کرد و خۆشی خستە نێوهاندەرانی یانەکەی و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم، یۆڤی گەرمتر دەستی بە یاریی کردن کردەوە و توانی لە خولەکی 49 لە رێگای مۆیس کەین، گۆڵی دووەم بکات و پاش سێ خولەک بە دیارکراوی لە خولەکی62 هەمان یاریزان چووە دەرەوە  و باشتری یاریزانی پێنج جاری جیهان کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتە نێو یاریگا، لە خولەکی 77یاریی ئەڵێگری راهێنەری یۆڤی پاوڵۆ  دیابالای ئەرجەنتینایی لە شوێنی دۆگلاس کۆستیا خستە نێو یاریگا بەلام نە دۆن و نە دیبالا، نەیان توانی گۆڵ بۆ یانەکەیان بکەن و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات.

بەم شێوەیە یۆڤێنتۆس گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا و چاوەرێ براوی یاریی نێوان رۆما و ڤیرتوس ئینتێلا دەکات بۆ ئەوەی لەو قۆناخی داهاتوو رووبەروویان ببێتەوە.

کورتکراوەی یاریی

https://youtu.be/vgx1yJfIWLc

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close