فەرمی، ئاندی مۆرای وازهێنانی خۆی لە یاریی کردن ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش دەست پێکردنی پاڵەوانیەتی ئوسترالیا کراوە لە ڕۆژی دووەشەمەی داهاتوو، ئاندی مۆرایی بەریتانی یاریزانی تێنسی سەر زەوی بە گریانەوە وازهێنانی خۆی لە یاریی کردن ڕاگەیاند

ئاندی مۆرای دوو ساڵە بە هۆی پێکانەوە ماسولەکەکانی ڕانی دەناڵێنێت، بۆیە پێش دەست پێکردنی یاریەکانی ئوسترالیای کراوە، وازهێنانی خۆی لە یاریی کردن ڕاگەیاند، بەشداری کردنی لە یاریەکانی ئوسترالیای کراوە دواین پاڵەوانیەتی دەبێت، ئەو یاریزانە بەشداری تێدا بکات دوای پاڵەوانتیەکە ماڵئاوایی لە یاریی کردن دەکات

مۆرایی بە گریانەوە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی: ” من باش نیم، دەمێکە من بە ئازارەوە دەناڵێنم، ئازارێکی زۆرم هەیە ماوەی 20 مانگە، دڵنیا نەبووم بەو ئازارەوە دەتوانم تا چوار یان پێنج مانگی تر بەردەوام بم، بۆیە لە مانگی 11 وە بڕیارم داوە بەردوام نەبم، پاڵەوانیەتی ئەمجارەی ئوسترالیای کراوە دواین پاڵەوانیەتی دەبێت بەشداری بکەم، دوای ئەوە بە یەکجاری واز لە یاریی کردن دەهێنم

ئاندی مۆرای پۆڵینی یەکەمی تێنس لە پێشوتر و پاڵەوانی دوو ویمبڵدۆنی ساڵانی 2013 و 2016، وە پاڵەوانی جارێکی ئەمریکای کراوە، وە خاوەنی مێدالیای زێڕی ئۆلۆمپیادی ساڵانی 2012 و 2016، بەشداری یاریەکانی بە ئازارەوە بووە، چەند جارێک ئاماژەی بەوە کردووە بە هۆی ئازارەوە ناتوانێت توانای زیاتر پێشکەش بکات

بۆ زانین مۆرای پێنجار گەیشتە یاریی کۆتایی ئوسترالیای کراوە، بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ساڵی ڕابردوو، بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور کەوتەوە دواتر گەڕایەوە

ڤیدیۆی ساتی ماڵئاوایی کردنی ئاندی مۆرایی

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close