نێیمار پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت

نێیمار داسێڵڤای بڕازیلی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان فرەنسی، دەیەێت ریزەکانی یانەکەی جێبهڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ هەواڵی داوەتە ئیدارەی یانەی کە گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەک بکەن تاوەکو پەیوەندی پێوەبکات، بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیشبێت، ریال مەدرید نزیک ترین یانەی بۆ گواستنەوی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی (دۆن باڵۆن) لە ژمارەی ئەمڕۆ بلاوی کردووەتەوە، کە نێیمار دەیەوێت یانەکەی جێبهڵێت و ئەمەشی بە یانەکەی راگەینادووە کە ئەمە دوا وەرزی دەبێت لە پاریس، پێشتریش نێیمار ئەمەی بە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەکە راگەیاندووە و بەڵێنیشی ڵێوەرگرتووە کە رێگەی بدات لە یانەکە بڕوات.

چاوەروان دەکرێت، پاریس سانجێرمان بەهۆی یاسای داریی خاوێن بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە کە فڵۆرۆنتینۆ پێرێز دەیەوێت هەرزوو ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی و کێشەکانی یانەی چارەسەر بکات، چونکە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەکە بە بێ یاریزانێکی گۆڵکار و سوپەر دەناڵێنێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close