ئەمڕۆ هەر یاریزانێکی هیندستان گۆڵێک بکات کارینا کاپوور ئەمەی بۆ دەکات

کارینا کاپووری خانمە ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیوود بەڵێن بە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی هیندتسان دەدات، ئەگەر ئەمڕۆ بتوانن گۆڵ بکەن خەڵتیان دەکات.

کارینا کاپووری خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگی بۆلیوود بەڵێنی داوە هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی هیندستان ئەمڕۆ لە یاریی بەرامبەر ئیمارات لە جامی ئاسیا گۆڵێک بکات، ئەوا بە بڕی 500 هەزار دۆلار خەڵاتی دەکات، واتە هەر یاریزانێکی هیندی گۆڵێک بکات نیو ملیۆن دۆلاری لەلایەن کاریناوە پێدەدرێت.

هیندتسان لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی ئاسیای 2019 لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا 4-1 لە تایلاندی بردەوە، ئەمشەویش کاتژمێر 07:00 لە دووەم یاریی رووبەڕووی ئیماراتی میواندار دەبێتەوە ئەگەر هیندتسان بباتەوە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 16 مسۆگەر دەکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close