یۆڤێنتۆس هێرشبەرێکی پرێمەرلیگ دەکڕێت

وێرای بوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دیبالا و ماندزۆکیچ، یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بریاری داوە هێرشبەرێکی ناسراوی یانەیەکی گەورەی پرێمەر لیگ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی (سکای نیوز)یۆڤێنتۆس دەیەوێت لەکۆتایی ئەم وەرزەدا لە گرێبەستێکی ئازاد (ئارون ڕامسی) لە ڕیزی یانەی ئاڕسناڵ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕامسی کە لە ساڵی 2008 وە لە کاردیف سیتی پەیوەندی بە ئاڕسناڵ کردوە و زیاتر لە 250 یاریشی بۆ یانەکە کردوە، مووچەی 140 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی پێ دەدات ئەوەش واتای ئەوەیە ڕامسی دەبێتە خاوەن دوەمین بەرزترین مووچە لە یۆڤێنتۆس دوای کریستاینۆ ڕۆناڵدۆ کە خاوەن بەرزترین مووچەیە لە نێو هەموو ئەو یاریزانانەی لە خولی ئیتالیا یاریدەکەن

ئاشکرایە کە ڕامسی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گریبەستی لەگەڵ ئارسناڵ کۆتایی پێ دێت، بەمەش یاریزانەکە دەتوانێت لە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بەهەر یانەیەک بکات، کە داوای بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close