بۆچی سۆلاری یاریی بە ئیسکۆ ناکات؟

سانتیاگۆ سۆلاری لەسەر پەراوێزخستنی ئیسکۆ پێداگیری دەکات، تەنانەت لە یاریی جامی شای ئیسپانیاش یاریی بەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە ناکات.

شەوی رابردوو لە یاریی نێوان ریال مەدرید و لیگانێس لە جامی شای ئیسپانیا، سەرەڕای ئەوەی سۆلاری زۆربەی یاریزانە یەدەکانی یانەکەی یاریی پێکرد و پسووی بە ئەستێرەکانی دا، بەڵام ئیسکۆی لەسەر کورسی یەدەگ هێشتەوە و لەم یارییەش یاریی پێنەکرد و لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە بەشداریی پێکرد.

سانتیاگۆ سۆلاری، راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی هۆکاری یەدەگبوونی ئیسکۆوە دوای یارییەکە رایگەیاند، لە جیهاندا بە ملیۆنان هاندەری ریال مەدرید هەب، بەڵام هەموویان ناتوانن بێنە ناو یاریگە و سەیری یارییەکانی ریال مەدرید بکەن، بەشێکی زۆریان دەبنە بینەر، منیش 24 یاریزانم لەبەردەستە و پێویستە لە نێوان یاریزانەکان پێکهاتەیەک دەستنیشان بکەم، گرنگ ئەوەیە ئەمڕۆ ئێمە سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێنا.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close