هیگوایین بۆ چێلسی و مۆراتا بۆ یانەیەکی لیگای ئیسپانیا یاری دەکات

کارەکانی ڕۆیشتنی گۆنزالۆ هیگوایین بۆ یانەی چێلسی لەندەنی گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی و لە هەمان کاتدا یاریزان (ئالڤارۆ مۆراتا) بە هاتنی یاریزانە ئارجەنتینیەکە جارێکی دیکە ڕوو لە لیگای ئیسپانیا دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (سەن) بڵاویکردوەتەوە کە هیگوایین ڕەنگە هەر ئەمڕۆ وەک یاریزانێکی چێلسی ڕابگەیەنرێت، ئەوەش ڕێگە بۆ گەڕانەوەی مۆراتا جارێکی دیکە بۆ لیگای ئیسپانیا خۆش دەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە چێلسی بڕیاری داوە مۆراتا بە شێوەی خواستن بە یانەی سێڤییا بدات، هەروەها کارگێڕی بلووز بری 140 ملیۆن هەزار پاوەنی وەک مووچەی هەفتانەی یاریزانە ئارجەنتینییەکە دیاری کردوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، هیگوایین کە پار ساڵ لە یانەی یۆڤێنتۆس پەیوەندی بە ئای سی میلان کرد، بەهۆی نا ئاسوودەیی لەگەڵ یانەی میلان یانەی چێلسی وەک وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close