یاریزانە تازەکەی بارسێلۆنا پێشتر دووچاری روداوێکی مەترسیدار بووە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە پێگەی فەرمی خۆی، هەواڵی گواستنەوە یاریزانی لاوی فەڕەنسی و یانەی تۆلۆزی هەمان وڵاتی ڕایگەیاند، رۆژنامەکانی نزیک لەو یانە کەتەلۆنیە چەند زانیاریەکیان لەسەر ئەو یاریزانە بڵاو کردۆتەوە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ لە راپۆرتە هەواڵێکی تایبەت بەو یاریزانە باسی لەوە کردووە، تودیبۆ یاریزانی تەمەن 19 ساڵان پێشتر لە تەمەنی 9 ساڵی دووچاری ڕووداوێکی مەترسیدار بووە، بە هۆی ئەو ڕوداوەش قاچی چەپی شکاوە، تۆدیبۆ دوای دابڕان بۆ ماوەی یەک ساڵ، دواتر گەڕاوەتەوە یاریگاکان و دەستی بە یاریی کردن کردووە، لە ئێستادا لە تەمەنی 19 ساڵیدایە و بۆندی لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین یانەی جیهان ئیمزا کردووە کە یانەی بارسێلۆنایە

هەر دەربارەی ئەو یاریزانە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بە تایبەتمەندیەکانی ئەو یاریزانە کردووە، تۆدیبۆ خاوەن توانای جەستەیەکی یەکجار گەورەیە، خاوەن تەکنیکێکی بەرزی تۆپی پێیە، دەتوانێت لە هێلی بەرگری و ناوەڕاست یاریی بکات بەڵام خۆی لە بنەڕەت یاریزانی دلی بەرگرییە، وە دەتوانێت لە باڵی ڕاستی بەرگریش یاریی بکات، لە هەمان کاتیش دەتوانێت رۆلی ناوەڕاستکارێکی دروستکەر ببینێت

تۆدیبۆی تەمەن 19 ساڵان بە فەرمی بۆندی لەگەڵ بارسێلۆنا ئیمزا کرد، وا بڕیارە لە هاوینی داهاتوو بە بۆندێکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات، تۆدیبۆ بە ڤارانی نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ناسراوە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە ئەستێرەی داهاتووی بارسێلۆنا و فەڕەنسا

تۆدیبۆ لەم کورتە ڤیدیۆیە بناسە

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close