مێسی بە گۆڵێک ڕیکۆردێکی مێژوویی لە لیگای ئیسپانیا تۆمار دەکات

دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجەنتینی یانەی بارسێلۆنا گۆڵێکی جوانی بەرانبەر یانەی خیتافی تۆمار کرد، کۆی گۆڵەکانی لە لیگا بۆ 399 گۆڵ لە لیگا بەرزکردەوە و بەمەش لە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی مێژوویی نایاب زۆر نزیک بووەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (لیگیت) بۆ ئامارە وەرزشییەکان مێسی بە تۆمار کردنی یەک گۆڵ لە یاری داهاتووی لە لیگا لەگەڵ بارسێلۆنا دەبێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی لیگا کە بتوانێت کۆی گۆڵەکانی لەیەک خولدا بگەیەنێتە 400 گۆڵ، کە تا ئێستا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەنجامی بدات، ئەوە هەرچەندە ڕۆناڵدۆ ژماری گۆڵەکانی لە 400 تیپەڕکردوە بەڵام یاریزانە پورتوگالییەکە ئەو کارەی لەگەڵ 4 یانە ئەنجامداوە کە بریتین لە یانەکانی لیشبۆنە و مانچێستەر یۆنایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی.

جێی ئاماژە پێکردنە مێسی گۆڵکاری مێژوویی لیگای ئیسپانیایە و لە ئێستاش پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکەی گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close