ئابڕووچوونێکی گەورە لەسەر ناوبژیوانی یاری ڕیاڵ مەدرید و سۆسیداد ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی (مانوێرا مۆنتێرۆ)ی ناوبژیوانی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد بەهۆی چەند هەڵەیەکی گەورەی لە یارییەکە ڕووبەڕووی شاڵاوێکی زۆری ڕەخنە بووە وە تەلەفزیۆنی ئیسپانی بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئابڕووچوونێکی ئەو ناوبژیوانەی خستە ڕوو.

بەگوێرەی هەواڵەکەی کە تەلەفزیۆنی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، ئەو ناوبژیوان ڕقی زۆری لە ریاڵ مەدریدە و لەو گرتە ڤیدیۆییەش وەکو دیارە مۆنتێرۆ لە یاری ئیبار و ڕیاڵ مەدرید ناوبژیوانی تایبەت بە (var)ە و لە ژووری تایبەت بە ڤار لە کاتێکدا ناوبژیوان گۆڵێکی ئیبار بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ڕەت دەکاتەوە، ئەوان لێرە ڕاستی گۆڵەکە دەسەلمێنن و ناوبژیوانی یاری گۆڵەکە هەژمار دەکات لەو ساتەش (مۆنتێرۆ) لەگەڵ ناوبژیوانانی هاوڕێی لە ژووری var دڵخۆشی خۆی دوای بڕیارەکە دەربڕێت و دەستخۆشی لە ناوبژیوانانی هاوڕێی دەکات!، لێرەش هەموو بێ لایەنی خۆی لە دەستدەدات و ڕقی گەورەی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت.

مۆنێرا مۆنتیرۆ، دوای یاری بەرانبەر ڕیال سۆسیداد لە لایەن یانەی ڕیاڵ مەدرید بەوە تاوانبار کراوە کە بە ئەنقەست پشتی بە ڤار نەبەستووە بۆ هەردوو حاڵەتی سێرخیۆ ڕامۆس و ڤینیسیۆس جۆنیۆر کە گومانی پەناڵتییان لەسەر هەبووە.

https://www.youtube.com/watch?v=qhcNcOTn71g

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close