ڤیدیۆ: لۆکاس ڤاسکوێز لە داخی وەرگرتنی کارتی سوور درێسەکەی خۆی دەدرێنێت

یارییەکەی دوێنێ شەوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد جگە لەو هەرایەی ناوبژیوان لەسەر چەند ڕووداوێکی سەیری نێو یارییەکە نایەوە، چەند ڕوداوێکی دیکەشی بەخۆیەوە بینی.

لەم گرتە ڤیدیۆییەش کاردانەوەیەکی سەیری ڤاسکوێز دەبینین کە لە ڕقی کارتە سوورەکەی ناوبژیوان درێسی خۆی لەبەر چاوی زوومی کامێراکان دەدرێنێت !، ڤاسکوێز لێرەدا کاتێک لە خولەکی 61 دوای وەرگرتنی دووەمین کارتی زەرد بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بەرگەی بڕیارەکەی ناوبژیوانی نەگرت و لەکاتی چوونە دەرەوەی درێسی ڕیاڵ مەدریدی لەبەر خۆ هەڵزڕاند، ئەم ڕووداوەش دوای یارییەکە بووە جێی سەرنجی میدیاکان و باسێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بە شێوەیەکی گشتی مەینەتییەکانی ریاڵ مەدریدی لەم وەرزەدا تێدا بەرجەستە دەبێت.

جێی سەرنجە، ریاڵ مەدرید لەو یارییە لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-0 تووشی شکست هات و بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکان لیگای ئیسپانیا دابەزی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close