ڕامۆس هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی بەرانبەر سۆسیداد

دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەلام بە یانەی ڕیال سۆسیداد تووشی شکستهات، سێرخیۆ ڕامۆس کاپتنی یانەکە هێرشێکی توندی بۆ سەر ناوبژیوانی یاری دەستپیکرد.

لەم بارەیەوە ڕامۆس دوای یارییەکە هەموو تووڕەبوونی خۆی بە (مۆنێرا مۆنتێرۆ)ی ناوبژیوانی یارییەکە ڕشت و ئاماژەی کرد کە ئەوەی ڕوویدا ئابڕووچوونێکی گەورە بوو، بەتایبەتی کاتێک ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە نێو هێڵی سزا لێدرا ئەو کات ناوبژیوان هیچی هەژمار نەکرد و تەنانەت پەنای بۆ تەکنەلۆژیای (VAR) یش نەبرد، دواتریش ڤاسکوێزی بە دووەمین کارتی زەرد کردە دەرەوە، هەروەها ڕامۆس لە درێژەی قسەکانی گوتی ” ناوبژیوان ڕۆڵی سەرەکی لەو شکستەی ئێمە هەبوو، من پێشتر زۆر پشتگیریم لە بابەتی بەکار هێنانی VAR کردبوو، بەڵام ئەوەی ڕوویدا بەڕاستی ئابڕووچوون بوو، بۆیە داوا دەکەم ئەوانەی هۆکاری ئەو ڕووداوانەن لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن”.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد بە ئەنجامی 2-0 شکستی خوارد، لەو یارییەش بەگوێرەی شیکەرەوەی هەندێک لە کەناڵە جیهانییەکان ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ ڕیاڵ مەدرید هەژمار نەکردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close