ناوەرۆکی گرێبەستی ئیبراهیم دیاز لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا بوو

دوای پەیوەندی کردنی ئیبراهیم دیازی یاریزانی لاوی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بە یانەی ریال مەدرید، ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیان بە فەرمی ناوەرۆکی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ مێرەنگی ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی لەسەر پێگەی ئەلیکتررۆنی خۆی بلاویکردووەتوە کە، بە شێوەیەکی فەرمی ئیبراهیم دیازی تەمەن 18ساڵ، پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، بەرامبەر 15.5ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 6ساڵ، واتا تاوەکو ساڵی 2025لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەمێنێتەوە.

دیاز، لەگەڵ یانەی ریال مەدرید درێسی 21 دەپۆشێت و هۆکاری پەیوەندی کردنی بە یانەی شاهانە بۆ ئەو ئاستەی بەرزەی دەگەرێتە کە توانیبوو لەگەڵ یانەکەی پێشوی پێشکەشی بکات و چاوەروان دەکرێت، رۆژی دوو شەممە دیاز، ئیمزا لە سەرگرێبەستەکەی بکات و دواتر پێشکەشی میدیا و هاندەران بکرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close