هازارد لەهاوینی داهاتوو درێسی ریاڵ مەدرید دەپۆشێت

بەهەنگاوێکی دیکەی چێلسی بۆ کڕینی یاریزانێکی دیکە جگە لە (پۆلیستچ) ئیدین هازاردی ئەستێرەی بلووز لە هەموو کاتێک زیاتر لە یانەی ریاڵ مەدرید نزیک دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەم هاوینە یاریزانەکە بەفەرمی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید بکات.

ڕۆژنامەی(دیفینسا سێنتڕال)ی ئسیپانی بڵاویکردوەتەوە کە ریاڵ مەدرید پلانەکەی بە باشی بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی هازارد بە پارەیەکی گونجاو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە چێلسی لە ئێستاوە بەدوای چارەسەر دەگەڕێت و دوای کڕینی (پۆلیستچ) ئەوجارە یانە لەندەنییەکە پلانی داڕشتوە بۆ ئەوەی (لۆزانۆ)ی هێرشبەری یانەی psv ئایندهۆفنی هۆڵەندی بکڕێت، بۆ ئەوەی قەرەبووی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی هازاردی پێ پڕبکاتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یانەی چێلسی لە مانەوەی هازارد بێ ئومێد بوون، بۆیە نایانەوێت یاریزانەکە لە 2020 بەخۆڕایی یانەکە بەجێ بهێڵێت، لەبر ئەوە هەوڵ دەدەن بە رێکەوتن یاریزانەکە ئەم هاوینە بە ریاڵ مەدرید بفرۆشن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێ کارەکانی گرێبەستی ئیدین هازارد لەم هاوینە کۆتایی پێ بهێنرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close