رۆناڵدۆی دیاردە بە شێوەیەکی جیاواز باس لە پەیوەندی کردنی کریستیانۆ بە یۆڤێنتۆس دەکات

رۆناڵدۆی دیاردە و یاریزانی پێشوی یانەکانی ریال مەدرید، ئینتەر میلان و بارسێڵۆنا، ئەی سی میلانی ئیتاڵی و  سەرۆک و خاوەنی ئێستا یانەی ڤایۆدۆلیدی ئیسپانی، لە دیمانەیەک لەگەڵ تۆریێکی ئیتاڵی، باسی لە پەیوەندی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یانەی یۆڤێنتۆس کردووە و بەشێویەکی جیاواز قسەی دەربارەی ئەم بابەتەکردووە.

دیاردە بۆ تۆری (تۆتۆ مێرکاتۆ)ی ئیتاڵی قسەی کردووە و گووتەیەتی، کە لەلایەی ئەو پەیوەندی کردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەیانەی یۆڤێنتۆس هیچ جێگای سەرسورمان نەبوو  و بە شتێکی ئاسایی بینیوە و ئەمە ژیانی وەرزشییە و هەموو شتێک چاوەروان کراوە کە رووبدات.

رۆناڵدۆ، نمونەی بە ماورۆ ئیکاردی کاپیتانی یانەی ئیتەر میلانی ئیتاڵی هێناوەتە و گوتوویەتی، ئیکاردی یاریزانێکی گرینگی ئیتەر میلانە، بەلام ئەگەر ئێستا ریزەکانی نیراتزۆری جێبهێڵێت، هیچ جێگای سەرسورمان نییە.

سەرۆکەکەی ئێستای یانەی ڤایۆدۆلید، خۆشحاڵی خۆشی بۆ تۆرە ئیتاڵییەکەی نیشان داوە، دەربارەی یانەی ئینتەر میلان کە ئێستا یانەکە ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و هاتووەتەوە نێو رکابەرییەکانی سێریا ئەی و خولەکانی ئەوروپا، دیارەی بەرازیلی، پەسنی تواناکانی سپاڵێتی راهێنەری یانەکەی کردووە کە یانەکەی بەشێوەیەکی باش هێناوەتەوە نێو ململانییەکان.

لەکۆتایی رۆناڵدۆی بەرازیلی بە تۆرەکەی راگەیاندووە، کە ئێستا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نییە، تەنها یانەکەی خۆی نەبێت کە یانەی ڤایۆدۆلیدی ئیسپانییە و هەوڵدەدات یانەکەی خۆی، بگەیێنێتە ئاستێک کە رکابەری یانەکانی تری ئەوروپا بکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close