سۆڵشایەر نهێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرا کرد

دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد لە لایەن گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی، مان یونایتد لەگەڵ سەرکەوتنەکان  ئاشنا بووەتەوە و تاوەکو ئێستا شتێک نا ناسێت بەناوی شکست بێت و رووبەڕووی هەر یانەیک بووبێتە گۆڵبارانی کردووە.

ئەمڕۆ، بەرێوبەری هونەری یانەکە، ئەوی ئاشکرا کرد کە ئەو راهێنەرایتی مانچستەر یونایتد دەکات، بەلام سێر ئەڵێکس فێرگسۆنی راهێنەری پێشوی یانەکە، پشتگیری دەکات و  وەک مامۆستایەکیش لە رۆژانی شەممە سەردانی  مەشقەکانی یانەکە دەکات.

سۆڵشایەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئەو پەیوەندییەی کە لە نێوان ئەو فێرگسۆن هەبووە، هۆکارە بۆ سەرکەوتنەکانی و ئەو دەتوانێت بەتەواوی لە هەموو مەبەستەکانی ئەو راهێنەرە بە سالا چووە بگات.

راهێنەرە نەرویجیەکە، لە ساڵی 1996 تاوەکو ساڵی 2007 لە ریزەکانی شەیتانە سورەکان و لەژێر سەرپەرشتی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی باشترین راهێنەری مان یونایتد یاریی کردووە و توانیویەتی لە 235یاری، 91گۆڵ بۆ یانەکە تۆمار بکات.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close