ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس ستایشێکی بێ وێنەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات

جارێکی دیکە ماسیمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس ستایشی کریستاینۆ ڕۆنالدۆی کردەوە و ڕایگەیاند کە ئاستی بەرزی ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزەدا بۆ ئەو سوپڕایز نەبووە.

لەم بارەیەوە ئالیگری بە ماڵپەڕی (سپۆرت میدیائیست)ی گوت” ڕۆناڵدۆ بە ئاستەکەی هیچ تووشی سوپڕایزی نەکردووم، من هەر خۆم چاوەڕێی ئەو ئاستە بەرزەم لەو کردوە، کاتێک یاریزانێکی هاوشێوەی ڕۆناڵدۆت لە تیپەکە دەبێت، ئەرکی سەر شانت و بەرپرسیارێتیت کەمتر دەبێت، بوونی ئەو لە یانەکە جێگای دڵخۆشییە، ئەو یاریزانێکی پڕۆفیشناڵە و زۆر حەزی لە ڕکابەرییە و هەموو ڕۆژێکیش دەیەوێت باشتر بێت، ئەوەش بۆ ئێمە زۆر باشە، لە ڕووی هونەریش ئەوە هەموومان دەزانین چۆنە و هەموو دان بە ئاستی دادەنێین، بەلای من ئەو یاریزانێکی جیاوازە.

لە درێژەی قسەکامیدا ئالیگری لە باسی ڕۆناڵدۆ دەڵێت” داوای چی لە رۆناڵدۆ بکەم، گۆڵکردن؟ ئەو خۆی کاری خۆی باش دەزانێت، هەروەها هەمیشە خزمەتی یانەکە دەکات و خۆی بە گەورە نازانێت ئەوەش خاسیەتی دیکەی ئەو یاریزانەیە، کە زۆر لە یاریزانانی یانەکەش وەکو نموونەی باڵا سەیری دەکەن.

لەکۆتایی قسەکانیدا، ئالیگری سەبارەت بە سێریا ئەی و چامپیۆنزلیگ گوتی ” لە سێریا ئەی بارودۆخ باشە ودەتوانین ببینەوە پاڵەوان، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ ڕکابەرین، بەڵام پێویستمان بە کەمێک شانش دەبێت تا جامەکە ببەینەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close