لیڤەرپوول بەر لە یاری مانچێستەر سیتی هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت

هاندەرانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەر لە یاری لووتکە بەرانبەر یانەی مانچێستەر سیتی بە بیستنی هەواڵێکی ناخۆشی ئەو یانە ڕکابەرە دڵخۆشبوون .

ماڵپەڕی (سکای سپۆرتس) لە هەواڵێکیدا ئاماژەی کردوە کە پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئاشکرای کردوە کە کیفن دی بڕۆین بەهۆی پێکانەوە ئەستەمە بتوانێت لە یارییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە بەرانبەر لیڤەرپوول بەشداری بکات، گواردیۆلا گوتوویەتی پێکانی دی بڕۆین مەترسیدار نییە، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر ڕێگر دەبێت لەوەی یاریزانەکە لە یاری لیڤەرپوول بەشداری بکات، هەروەها گوتیشی پێکانەکەی دی رۆین بۆ ئێمە سوپڕایز نەبوو لەبەر ئەوەی یاریزانەکە خۆی لە پێکانێکی توند گەڕاوەتەوە و ئەگەری هەبوو ڕووبەڕووی پێکانێکی دیکەش ببێتەوە”.

یانەی مانچێستەر سیتی لە یاری داهاتووی بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی یاری دەکات و هەوڵ دەدات بە بردنەوە زنجیرەی سەرکەوتنە یەک بەدوای یەکەکانی ڕێدز ڕابگرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close