دوای ناڤاس ریال مەدرید گۆڵپارێزە لاوەکەی دەگەرێنێتەوە

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لەوە دڵنیا بووتەوە کە کایڵۆ ناڤاسی کۆستەریکی و گۆڵپاری یانەکە لەم گواستنەوە یان لە گواستنەوەی داهاتوو یانەی بە جێدەهێڵێت و روو لە یانەیەکەی تر دەکات، بۆیە ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت زوو خەمێک بخۆن و گۆڵپارێزێک بگوازنەوە ریزەکانیان و جێگای ناڤاس بە جۆڵی نەمێنێتەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بلاویان کردووتەوە، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت ئەندرێ لونین لاو و گۆڵپارێزی پێشوی یانەک دووبارە بگوازنەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بۆ ئەوەی شوێنی ناڤاس بگرێتەوە.

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە داوە، ناڤاس دوای تێکچونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یانەکەی بەهۆی گواستنەوەی کۆرتوای گۆڵپارێزی پێشوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ریزەکانی مێرەنگی جێدەهێڵێت و یانەکەیش باشترین بژاردەیان بۆ شووێنی ئەو گۆڵپارێزە، لونینی ئۆکرانی بووە.

ئەندرێ لونین، گۆڵپارێزی ئۆکرانی و ئێستای یانەی لیگانێسی ئیسپانی، دوای پەیوەندی کردنی کۆرتوا بە یانەی ریال مەدرید و بەهۆی دەرفەتی کەمی بۆ یاریکردن، ریزەکانی شاهانەی جێهێشت و رووی لە یانەی لیگانێس کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close