بارسێڵۆنا و رابیۆ رێککەوتوون

دوای ئەوەی ناکۆکی لە نێوان ئەدریان رابیۆ و یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی سەری هەڵدا، ئەو یاریزانە بریاری رۆیشتنی لە یاناکە داو و ئەمڕۆ رۆژنامەکانی فرەنسا بلاویان کردەوە، کە بارسێلۆنا لەگەڵ رابیۆ رێککەوتووە و ئەو یاریزانە پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

رۆژنامەی ( ڵۆ پاریزیان)ی فرەنسی بلاوی کردەوەتەوە کە، بارسێلۆنا و رابیۆ لەسەر هەموو شتێک رێککەوتون و باسی گرێبەست و بڕی موچەی ئەو  یاریزانەشیان براندوەتەوە، ئەوەی ماوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە هەیە و ئەم هەفتەیە بارسا  لەگەڵ پاریس ئەو گرێبەستە کۆتایی پێدێنێت.

لە لایەکی تر رۆژنامەی ( لیکیپ)ی فرەنسی جەختی لەسەر ئەوە کردەوەتەوەوە و  بلاوی کردەوەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە تەنها گفتوگۆی بارسێڵۆنا لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، بۆ ئەوەی رابیۆ گەشتی شاری بارسێڵۆنا بکات و ئیتر لە ریزی بلوگرانە یاری بکات.

رۆژانەمە فرەنسییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە چەندی یانەی تر ئارەزوو دەکەن کە ئەدریان رابیۆ بگوازنەوە ریزەکانیان، لە وانەش یانەکانی لیڤەرپوول، تۆتێنهام و یۆڤێنتۆس.

ئەنتریۆ هێنریکی، بەرێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەسنی، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە رابیۆ پێش 15رۆژ، هەواڵی داوتێ کە دەیەوێت یاریگای باخچەی شازادەکان جێبهێڵێت.

گرێبەستەکەی ئەدریان رابیۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لە مانگی یۆنیۆی داهاتوو تەواو دەبێت، ئەگەر پاریس  لەم گواستنەوەیە ئەو یاریزانە نەفرۆشێت، ئەوا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئەو یاریزانی بە شێوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکەی تر دەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close