تۆتنهام لە گرێبەستە خەیاڵییەکەی ڕیاڵ مەدرید دەترسێت

چەند ڕاپۆرتێکی هەواڵی ئینگلیزی دەریانخستوە کە ماڵەکەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە داهاتووی ڕاهێنەر (ماوریسیۆ بۆچەتینیۆ ) زۆر نیگەرانن و دەترسن لەدەستی بدەن.

ڕۆژنامەی (تیلیگراف)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە دەستەی کارگێڕی یانەی تۆتنهام دەترسێت لەوەی ڕیاڵ مەدرید (بۆچەتینیۆ) بۆ خۆی ببات، لەبەر ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت ریاڵ مەدرید گریبەستێکی خەیاڵی بە بری 45 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەکە بکات، بەپێی هەواڵەکەش یانەی تۆتنهام دڵنیایە کە بۆچەتینیۆ بۆ هیچ یانەیەکی دیکە ناڕوات، بەڵام بۆ ڕیاڵ مەدرید جیاوازە، دەکرێت بۆی بڕوات هەروەها پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدیش وێرای دانانی سۆلاری وەک ڕاهێنەر بەڵام هەر چاوەکانی لەسەر بۆچەتینیۆ لانەبردوە و هەر لە نێو ئامانجەکانی دایە.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکە یۆچەتینیۆی وەک ئامانجی خۆی دیاری کردوە، بەڵام یانەی تۆتنهام هیچ کاێک ڕازی نەبووە بەوەی ڕاهێنەرەکەی بۆ ریاڵ مەدرید بڕوات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close