محەمەد سەلاح پەیامێک بۆ کۆلیبالی دەنێرێت

جارێکی دیکە محەمەد سەلاحی ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول مرۆڤایەتی خۆی دەسەلمێنێت و پەیامێکی پشتگیری بۆ (کالیدۆ کۆلیبالی) بەرگریکاری سەنیگالی دەنێڕێت، دوای ئەوە یاریزانەکە لە یاری ئینتەر سووکایەتی پێکرا.

سەلاح لە پەیامە کورتەکەی کە لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ وێنەیەکی خۆی و کۆلیبالی بڵاویکردوەتەوە، دژایەتی خۆی بۆ ڕەگەزپەرستی لە یاریگاکانی تۆپی پێ دووپات دەکاتەوە و دەڵێت” لە تۆپی پێ هیچ شوێنێک بۆ ڕەگەزپەرستی نییە، لە هیچ شوێنێک جێگا بۆ ڕەگەزپەرستی نابێتەوە”، قسەکانی سەلاح دوای سووکایەتی پێکردنی کۆلیبالی هات، کاتێک بەشێکی هاندەرانی میلان بە لاسایی کردنەوەی دەنگی چەند ئاژەڵێک سووکایەتیان بە کۆلیبالی کرد و یاریزانەکەش بەهۆیەوە جڵەوی لەدەستدا و لە خولەکی 81 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ئاشکرایە کە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەهۆی و هەڵسوکەوتەی هاندەرانی بەرانبەر کۆلیبالی و بەرانبەر هاندەرانی ناپۆلی لە لایەن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزادرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close