میسی ئەو یانانەی دەستنیشان کرد کە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ

لیۆ مێسی یاریزانی یانەی بارسێڵۆنای ئیسپانی، لە دیمانەیەک لەگەڵ رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی، کە ئەمڕۆ ئەنجام درابوو، ئەو یانانەی دەستنیشان کرد، کە پاڵێوراون بۆ ئەوەی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەدەست بێنن.

ئەو یانانەی کە مێسی، دەستنیشانیکردوون بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بکەن، هەریەکە لە یانەکانی یۆڤێنتۆس، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان، مانچستەر ستی ئینگڵیزییە و ئەوەی سەیریش بێت یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپۆڵی دەستنیشان نەکردووە کە ئەو دوو یانەی وەرزی رابردوو یاری کۆتایی ئەو پاڵەوانەتییەیان ئەنجام دابوو.

ئەستێرەکەی بلوگرانا ئاشکرای کردووە، کە ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی رکابەرێکی سەخت دەبێت و رێگای یاریگای واندامیترۆ پۆڵتانۆ ئاسان نابێت بۆ هیچ یانەیەک.

مێسی، سەبارەت بە یانەکان بۆ رۆژنامە ئیسپانییەکە قسەی کردووە و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیشی بە پاڵێوراوی سەرەکی  دەستنیشان کردووە.

مێسی، گوتویەتی کە یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی  بەهێزترین رکابەری ئەم وەرزە دەبێت، چونکە یۆڤی ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوام رکابەرێکی سەخت بووە و بەردەوام لە کۆتایەکانی پاڵەوانەتییەکە دەبینرا و لەگەڵ چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەو یانەیە،  ئەوان هەر زۆر بەهێز بوون، ئەگەری بەدەست هێنانی نازناوەکەش بۆ ئەو یانە ئیتاڵییە هەر زۆر بەهێز.

سەبارەت بە یانەی پاریس سانجێرمانیش، مێسی راگەیاندووە کە یانە فرەنسیەکە ئەستێرەی زۆر باشی هەیە و لەم کاتانەدا بە باشترین کاتیدا تێدەپەرێت، وەک چۆن دەبینین ئێستا بە جیاوازییەکی زۆر پێش یانەکانی تری خولەکە کەوتووە.

لە کۆتاییدا مێسی گوتویەتی کە مان ستی ئێستا تیپێکە، دەتوانێت بە چەندین شێواز یاری بکات و شێوازێکی نوێیان هەیە، هەرجی یانەی بایرن میونشن بێت، ئێستا یانەکە گەراوەتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی هەرچەندە سەرتای ئەم وەرزە بارودۆخی وەک پێویست نەبوو.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close