دی یۆنگ یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژارد

فرینگی دی یۆنگ، ئەستێرەی تازە هەڵکەوتووی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی، دوای ئەوەی کە بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی ئەیاکس دەرکەوت، ئێستا بووەتە ئامانجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا  و بە پێی سەرچاەکانیش بێت، ئەو یاریزانە یانەی داهاتوی خۆی هەڵبژاردووە.

رۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی ئەمڕۆ پێنج شەممە  بلاوی کردوەتەوە کە، دی یۆنگ لە نێوان یانەکانی بارسێڵۆنا، بایرن میونشن و مانچستەر ستی، پاریس سانجێرمان، ئەو یانەی هەڵبژاردووە کە ئارەزوو دەکات لە داهاتوو تیایدا یاری بکات و یاریزانەکە لە نێوان سەرجەم یانەکان، بارسێڵۆنای هەڵبژاردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە کە دی یۆنگ، بەهەموو دەستەوارەکانی بارسێڵۆنا رازیبووە، تەنها ئەمە ماوە کە یانەی بارسێڵۆنا مافی دەست بەرداربوونی ئەو یاریزانە لە ئەیاکس  وەربگرێت.

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی، پێشتر رایگەیاندبوو کە مافی دەست بەردابوون لە دی یۆنگ  75ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەکیش بییەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، دەبێت ئەو بڕە پارەیە تەرخان بکات، بە پێی سەرچاەکانیش بێت یانەی بارسێڵۆنا بڕی 60ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزان تەرخان کردووە.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close