یۆڤێنتۆس لە نێو یانەکانی ئەوروپا پاکترینە

دوای ئەوەی رۆژی شەممە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، دواین یاری خۆی لەساڵی 2018 ئەنجامدا و توانی بەسەر یانەی رۆمای هانیشتیمانی سەرکەوت، یۆڤێنتۆس بووە یەکەم یانە کە زۆرترین یاری گۆڵەکەی بە پاکی بهێڵێتەوە لەم ساڵدا.

پێگەی ( ئۆپتا) بۆ ئامار و ژمارەکانی تۆپی پێ، راپۆرتێکی بلاوکردوەتەوە کە یانەی یۆڤێنتۆس لە پێشەوەی هەموو یانەکانی ئەوروپایە و زۆرترین یاری گۆڵەکەی بەپاکی هێشتوەتەوە.

یۆڤێنتۆس لەکۆی ئەو یاریانەی کە لە ساڵی 2018  ئەنجامی داوە لە 22 یاری گۆڵی لێ تۆمار نەکراوە، لەدوای ئەویش یانەی ئاتڵێتیکۆ مەریدی ئیسپانی دێت بە 21یاری و یانەی پاریس سانجێرمان و لێڤەرپۆڵ لە 19یاری توانیویانە تۆری گۆڵەکەیان بە پاکی بهێڵنەوە، دوا یانەش ناپۆڵی ئیتاڵییە کە لە 18یاری سێریا ئەی گۆڵی لێ تۆمار نەکراوە.

یانەی یۆڤانتۆس بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی 2018 بە پلەی یەکەمی سێریا ئەی ئیتاڵی کۆتایی پێهێناو بە  49خاڵ پێشەنگیان گرتووە بە جیاوازی 8خاڵ لەگەڵ ناپۆڵی دووەم.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close