ئەمرۆ بووم بە 20ساڵی رێک

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ و لە 20ی دیسێمبەری ساڵی 1998، لە شاری پاریسی پایتەختی فرەنسا، کیلیان وێڵفرێد مباپێ لۆتتین لە دایکبوو.

مباپێ ئێستا ئەو ناوەیە کە بووتە ناوێکی دیار لە سەرتاسەری جیهان و یەک لە باشترین یاریزانەکانی جیهانی تۆپی پێ، کە سەرەتای دەستپێکی ئەو یاریزانە لە ئەکادیمیا ئەی ئێس بۆندی بوو، دواتر لە ساڵی 2013 ڕووی لە یانەی مۆناکۆ کرد.

مباپێ لەگەڵ تیپە جیاوازەکان بەردەوام بوو لە پێش خستنی ئاستی خۆی و لە وەرزی 2015\2016 لەگەڵ تیپی دووەمی مۆناکۆ بەشداری یارییەکانی کرد و توانی لە 12یاری چوار گۆڵ بۆ تیپی دووەمی مۆناکۆ بکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

هەر ئەم ئاستەی بەرزەی مباپێ، بەرپرسانی یانەکەی ناچارکرد کە ئەو یاریزانە بانگێشتی تیپی یەکەمی یانەکەیان بکەن و لەوەرزی 2016\2017  بەشێکی یارییەکانی ساڵی 2015, مباپێ توانی لەگەڵ یانەکەی بەشداری 46یاری بکات و لەسەرجەم پالەوانتییەکان و 26 گۆڵی تۆمار کرد.

دوای درەوشانەی مباپێ، یانەکان چاویان خستە سەر تواناکانی ئەو یاریزانە و زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا  دەیانویست ئەم یاریزانە بۆ یانەکانیان برفێنن و دواتر بە 180ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

مباپێ لە وەرزی 2017\2018 و تاوەکا ئێستا لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و توانیویەتی لە 61 یاری 36 گۆڵ تۆمار بکات، لەم وەرزەش بە 12گۆڵ رکابەری لەسەر گۆڵکاری خولی فرەنسی دەکات.

یاریزانە لاوەکە توانیویەتی جێگای خۆی لە پێکهاتەی کەڵەشێرەکانیش بکاتەوە و بەشداری 17 یاری کردووە و 6گۆڵیشی تۆمار کردووە.

مباپێ تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانە جیاوازەکان و هەڵبژاردەکەی بەشداری  150یاری کردووە، توانیویەتی 73 گۆڵیش تۆمار بکات.

دەستکەوتە تاکەکەسی و گشتییەکانی مباپێ

خولی فرەنسی (لیگ وەن) (2جار)

جامی فرەنسا (1جار)

سوپەری فرەنسی (1جار)

جامی جیهانی لەگەڵ فرەنسا( ولاتەکەی) (1جار)

لە ساڵی 2017 بە باشترین یاریزانی لاو (گۆڵدن بۆی) هەڵبژردرا (خوار 17ساڵ)

لە ساڵی 2018 بە باشترین یاریزانی لاو و بە باشترین چوارەمین یاریزان جیهان هەڵبژێردرا

باشترین یاریزانی گەنجی مۆندیالی رووسیا هەڵبژێردرا

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close