نهێنییەکی تازە لەسەر لادانی مۆرینیۆ ئاشکرادەکرێت

وازهێنان یا خود بە واتایەکی دیکە لادانی خۆزێ مۆرینیۆ لەدوێنێ تا ئەو ساتە هەرایەکی زۆری لە میدیاکان ناوەتەوە، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزیش لە چاپی ئەمڕۆیدا نهێنی تازەی لەسەر چۆنیەتی دوورخستنەوەی (سپێشاڵ وەن) لە پۆستەکەی ئاشکراکردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە (ئین ئیدوارد) جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچێستەر یۆنایتد پرسی بە یاریزانانی یانەکە کردوە بەر لەوەی لەگەڵ کارگێری یانەکە بڕیاری خۆیان بدەن، بەگوێرەی رۆژنامەکە ئیدوارد چووەتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و باسی گۆڕینی ڕاهێنەری کردوە، لەبەرانبەردا زۆربەی یاریزانان بۆچوونیان ئەوەبووە کە لەمۆرینیۆ هیچ پێشکەوتنێک ئەنجام نادرێت، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە هەر یەکە لە (پۆل پۆگبا) و (ئەنتۆنی مارسیال) و (داڤید دی خی)ا بە تەواوی دژی مۆرینیۆ بوون، لە کاتێکدا (نیمانیا مانیچ) و (ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ) پشتیان لە مۆرینیۆ نەکرد و پشتگیرییان لێکردوە.

جێی ئاماژەیە، یانەی مانچێستەر یۆنایتد دوێنێ لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە مۆرنیۆ دەستی لەکار کێشاوەتەوە و هەر ئەمڕۆش یانە ئینگلیزییەکە سۆلسکایەری یاریزانی پێشووی یانەکەی وەک ڕاهێنەرێکی کاتی تا کۆتایی ئەم وەرزە دیاری کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close