بۆچەتینیۆ لەسەر شوێنگرتنەوەی مۆرینیۆ قسەی خۆی کرد

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی هاتنی (بۆچەتینیۆ)ی ڕاهێنەری تۆتنهام بۆ شوێنگرەوەی مۆرینیۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی مانچێستەر یۆنایتد، ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەکە لەم بارەیەوە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەم بارەیەوە (بۆچەتینیۆ) لە پرێس کۆنفرانسی یاری جامی ڕابیتە بەرانبەر ئاڕسینال گوتی ” ئەوە پێنج ساڵە هەمیشە قسە لەسەر داهاتووم لەگەڵ یانەی تۆتنهام دەکرێت، من ناتوام وەڵامی هەموو دەنگۆو قسەکان بدەمەوە، ئەو شتانە زوو زوو ڕوودەدەن، دەربارەی مۆرینیۆ و شوێنگرتنەوەی ئەو لە مان یۆنایتد، ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەکە گوتی”خۆزێ مۆرینیۆ زۆر هاوڕێمە، من زۆر ئەو هەواڵەم پێ ناخۆش بوو، شتێکی خۆش نییە دوای دوو ساڵ و نێو هاوڕێیەکەت ببینی لە پۆستەکەی لادەدرێت، من ئێستا ڕاهێنەری تۆتنهامم هەموو بیرم لەسەر ئەو یانەیەیە و ناتوانم باسی کاروباری یانەکانی دیکە بکەم.

ئاشکرایە کە بۆچەتینیۆ لە ساڵی 2014 پۆستی ڕاهێنەرایەتی تۆتنهامی وەرگرتوە، لەو ساتەش تا ئێستا یانە لەندەنییەکە ئاستێکی نایاب لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە لەسەرجەم خولەکان پێشکەش دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close