بەپەلە و فەرمی .. خۆزێ مۆرینیۆ وازی لە ڕاهێنەرایەتی مانچێستەر یۆنایتد هێنا

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر یۆنایتد ڕایکەیاند کە (خۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری یانەکە بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کارگێڕی یانەکە کردووە و وازهێنانەکەشی لە لایەن کارگێڕی یانەکە پەسند کراوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی یانەکە بڵاویکردوەتەوە کە یانەی مانچێستەر یۆنایتد سوپاسی مۆرینیۆ دەکات بۆ ئەو ماوەیەی کە لەگەڵ یانەکە ئەرکی کێشاوە و هیوای باشتری بۆ ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە خواستوە.

بەپێی ماڵپەڕە ئینگلیزییەکان کارگێڕی شەیتانە سوورەکان داوایان لە مۆرینیۆ کردوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات، هۆکارەکەش بۆ خراپی ئەنجامەکانی یانەکە دەگەڕێتەوە.

لە کۆتاییدا یانەی مان یۆنایتد ڕایگەیاندوە کە (کاریک) لە شوێنی مۆریینیۆ تا کۆتایی وەرز بە شێوەیەکی کاتی وەک ڕاهێنەر دیاری کراوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close