عوسمان دیمبڵی لە ئەڵمانیاش سزای بۆ دەرچوو

یاریگا
وا دیارە کێشەکان بەرۆکی عوسمان دیمبڵی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بەردنادەن، ئەستێرە لاوەکە دوای ئەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا کێشەکانی خۆی یەکلایی کردەوە، ئەمجارە لە ئەڵمانیا کێشەیەکی تازەی بۆ پەیدا دەبێتەوە.

تۆڕی هەواڵی “ESPN” بڵاویکردوەتەوە کە دادگای شاری دۆڕتمۆند بڕیاری داوە دیمبلی بە بری 21 هەزار یۆرۆ سزا بدات، لەبەر ئەوەی چەند کرێیەکی خانووە کۆنەکەی لەو شارەی نەداوە و زیانیشی بە خانووەکە گەیاندوە، بەگوێرەی هەواڵەکە دادگا ئەڵمانییەکە لەبەر ئەوەی هیچ ناونیشانێکی دیاری کراوی دیمبلی پێ نەزانیوە، بڕیارەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا ناردوە لەبەر ئەوەی ئەو بۆ ئەو یانەیە یاری دەکات.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە دیمبلی تەنها یەک مانگی لە بەردەمە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات، بە پێچەوانەوە دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات تا کێشەکە چارەسەر بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close